Skip to the content

لە ناوەندی مەشقی تەندروستيی سەربازی كۆتايى به‌ خولى "چاره‌سه‌ركردنى بريندار" هات

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، لە ناوەندی مەشقی تەندروستيی سەربازيی سلێمانی، لەژێر چاودێريی هێزەکانی ئەڵمانیا، کۆتایی بە خولی چارەسەرکردنی بریندار لەژێر هەڕەشەی دوژمن (CLS) هات، کە بۆ ژمارەیەک کارمەندی یەکە جیاوازەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کرابووەوە.
خولەکە ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەک کارمەندی یەکە جیاوازه‌کانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، تیایدا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی بابەتە پزیشکیيەکان و فریاگوزارییە سەرەتاییەکان لە کاتی شەڕ و پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا ئه‌نجام دا، لە کۆتاییدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.