لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە وۆرکشۆپێک بهڕێوهچوو

ڕۆژى چوارشهممه ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتيی ئەندامانی لیژنەی نووسینی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی ئەمین سڕيی سەرۆکایەتيی ئەرکان و دوو ئەندازیاری نووسینگەی جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و نوێنەری گشت بەڕێوەبەرایەتیيەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیژنەی نووسینی ڕاپۆرتی دەستکەوتەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، وۆرکشۆپێکی بۆ مەبەستی چۆنیيەتی نووسینەوەی چالاکیيەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەی کە ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی سەرپەرشتی دەکات، بەڕێوەبرد.
ئەم وۆرکشۆپە، ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا گفتوگۆیەکی ورد کرا و بەشداربووان بە شێوەیەکی ئەکادیمی و بە بەکارهێنانی ئەو توانا و بەهرانەی لەبەردەست دان بە پێی پلان و بەرنامەی ئاماژەپێکراو ئاشنا بە چۆنیيەتی جێبەجێکردنی ئەرکەکان کران، تەوەرێکی دیکەی ئەم وۆرکشۆپە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر چۆنیيەتی ئامادەکاری بۆ پلان و بەرنامەی وەزارت و ئامادەکارییەکان.