لە پەیمانگهی "ئیدوێنا"ی ئەمهریکايى كۆتايى به خولێکی زمانی ئینگلیزی هات

ڕۆژى پێنجشهممه ۲۷ی شوباتی ۲٠۲٥، بە ئامادەبوونی لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح، بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ جەیمس، نوێنەری کونسولخانەی گشتيی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولێکی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگای ئیدوێنای ئەمهریکايى بەڕێوەچوو، کە بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە کرابووەوە.
خولەکە بە سەرپەرشتيی بەشی تەکنەلۆژیا و زمانەکانی بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی، بە هەماهەنگی و پاڵپشتيی کونسولخانەی گشتيی بەریتانیا لە هەرێمی کورستان ڕێكخرابوو، ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو، ژمارەیەك ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە تیایدا بەشدار بوون.