Skip to the content

وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنى سيميناره‌كانى هۆشيارى به‌رده‌وامه‌

ڕۆژی شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥، لەژێر چاودێريی فەرماندەی لیوای ٢٢ی پیادە، بەرپرسی بەشی هۆشیاريی لیواكه‌، زنجیرەیەک سیمیناری هۆشیاری بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگا و فەوجەکانی سەر بە لیوای ٢٢ی پیادە ئەنجام دا.
لە سیمینارەکاندا، دوایین جموجۆڵەکانی گرووپی تیرۆريستی داعش لە ناوچەکەدا ڕوون کرانەوە، بۆ ئەمەش ئامادەباشيی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ڕێگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بە پێویست زانرا، هەروەها لە بەشێکی ديكه‌ى سیمینارەکان دا باس لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان و خۆپاراستن لە خراپبەکارهێنانی ئەو تۆڕانە کرا، دواتر ڕێنماییەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە سەبارەت بە خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان و قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا و سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە ڕوون کرانەوە.