ڕاوێژکاری میدیاییی سوپای ئەڵمانیا سیمینارێکی لەبارەی شیکردنەوەی هەواڵ و زانیاری پێشکەش کرد

ڕۆژى يهكشهممه ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەری هۆشیاريی نیشتمانی، لە چوارچێوەی چالاکیيەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە، سیمیناری (شیکردنەوەی هەواڵ و زانیاری)، لەلایەن ڕاوێژکاری میدیایيی سوپای ئەڵمانیا، بۆ ژمارەیەک ئەفسەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی و ئەفسەرانی لیوا و یەکەکان ئەنجام درا.
بابەتی سیمینارەکە، لەلایەن کاپتن کارۆلین، ڕاوێژکاری میدیاییی سوپای ئەڵمانیا، لەبارەی شیکردنەوەی هەواڵ و زانیاری و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخ و بواری سەربازی پێشکەش کرا، تیایدا وانەبێژ پێناسەیەکی چەمکی شیکردنەوەی هەواڵی کرد و بە وردی باسی لە چۆنییەتی هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی هەواڵ لە ڕووی سەربازییەوە کرد. هەروەها چەندین وردەکاری و شرۆڤەی گرنگی دیکەی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.