ئەمینداری گشتيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەردانی فیرقەی دووی پیادەی کرد

ڕۆژى يهكشهممه ٢ شوباتی ٢٠٢٥، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، سەردانی فیرقەی دووی پیادەی کرد، لەلایەن لیوا ڕوکن ڕێبوار محێدین، فەرماندەی فیرقە پێشوازی لێ کرا.
مەبەستی سەردانەکە بۆ لە نزیکەوە ئاگهداربوون بوو لە شێوازی بەڕێوەچوون و بەرەوپێشچوونی کاروبارە ئیدارییەکان و چالاكیيە سەربازییەكانی فیرقە لە ڕووی مەیدانییەوە. دواتر گفتوگۆ لەبارەی کەموکوڕی و پێویستیيەکانی فیرقە کرا، هەروەها تاووتوێی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پلانەکانی مەشقی هێزەکانی سەر بە فیرقەی دووی پیادە کرا.