Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتيی گەیاندنی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەردەوامی بە مەشق و ڕاهێنان دەدات

بە پێی پلانی مەشقی سەربازی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و لە درێژەی ئەو زنجیرە خولانەی کە بنکەی مەشق و ڕاهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتيی گەیاندن (ٳتصالات)، بۆ بەرزکردنەوەی توانای ئەفسەران و کارمەندان لەسەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی دەیانکاتەوە، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٦ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی لیوا کازم لەزگین، بەڕێوەبەری گەیاندن و عه‌مید کامەران محه‌مه‌د شه‌ریف، جێگری بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە ئەفسەران، بەڕێوەبەرایەتيی گەیاندن کۆتایی بە خولێکی سیستەمی گەیاندنی سەربازی هێنا.
شایانی باسە لەم خولەدا، ژمارەیەک پێشمەرگەی بەڕێوەبەرایەتيی گەیاندن بۆ ماوەی یەک مانگ بەشدارییان کرد و بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی بە سیستەمی گەیاندنی سەربازيی سەردەم و چۆنیيەتی دروستکردن و دانانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی ئاشنا بوون. لە کۆتايیشدا بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربووانی خولەکە به‌خشرا.