بەڕێوەبەری ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بنکەکانی مەشقی پیادەی سلێمانی و کەرکووکی بەسەر کردەوە

ڕۆژى چوارشهممه ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی بنکەکانی مەشقی پیادەی سلێمانی و بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک، عهمید ئهحمهد صادق ئهسعهد، بەڕێوەبەری ڕشتەکان و عهميد نیزام عهلی موتهڵيب، بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی، سەردانی هەردوو بنکەى مەشقیان کرد و لەلایەن فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێ کرا.
سەردانەکە، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی خولی ڕشتەی ئیداری و خولی ڕشتەکانی پیادە، کە لە هەردوو بنکەکانی مەشق کرابوونهوه بۆ ئەفسەرانی تازەپێگەیشتوو، هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو سەردانەدا، تێبینی و ڕا و بۆچوونەکانی فەرماندە و ئەفسەرانی بنکەکان خرایە ڕوو، هەروەها ئامادەیيی وەزارەتیش نیشان درا بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی بەردەم خولەکان و دابینکردنی هەموو پێداویستیيەک بۆ بەڕێوەچوونی خولەکان بە شێوەیەکی سەرکەووتوانە.