تیمێکی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش سەردانی فیرقەی چواری پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەیان کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٥، لیوا ڕوکن زاتیار حەسەن زوبێر، فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە، پێشوازی لە کاپتن شەید لە نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و تیمێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە سەرۆکی ئەرکانی فیرقەی چواری پیادە ئامادەی بوو، دوایین بەرەوپێشچوونی کاروبارە ئیداری و سەربازییەکانی فیرقە خرانەڕوو، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگترین پێداویستی و کەموکوڕییەکانی فیرقەکە کرا، تاکوو بەزووترین کات پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێن و کەموکوڕییەکان پڕ بکرێنەوە.