Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە تیمێکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد

لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا، لیوا ڕوکن ڕێبوار عەلی کەریم، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، پێشوازی لە تیمێکی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان، بە سەرۆکایەتیی کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر و تیمیکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی عەمید نیزام عەلی موتەڵیب، بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دامەزراندنی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل کردەوە، کە بە پرۆژەیەکی ستراتیژی، بۆ پێگەیاندنی سەربازی پێشکەوتوو دادەندرێت. هەروەها گفتوگۆی چڕ لەسەر پلان و بەرنامەکانی خوێندنی سەربازی کرا، کە بڕیارە لەم قوتابخانەیە پەیڕەو بکرێت.
هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە بناغەیەکی پتەو بۆ بنیادنانی هێزێکی نیشتمانی، کە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و پرەنسیپە سەربازییەکان ڕاهێنانی پێ بکرێت.