جێگری لیوای پێنجی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئاڵوگۆڕ کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتیی لیوا بەشدار ئیسماعیل، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستی جێگری فەرماندەی لیوای پێنجی پیادە بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، عەقید جەزا حسێن، وەک جێگری فەرماندەی لیواکە لە جێگەی عەقید بەختیار بێسەری دەستبەکار بوو.
لای خۆیەوە ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، دەستخۆشی لە عەقید بەختیار بێسەری کرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا، ماندوونەناسانە وەک جێگری لیوای پێنجی پیادە خزمەتی کردووە، هیوای خواست لە کاری نوێیدا وەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتوو بێت.