Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانيی یەک پێشوازی لە تیمێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی يه‌ك، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ باس براست، بەرپرسی دەستەی ڕاوێژکاريی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆن و تیمێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هه‌ماهەنگیيەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد.
دواتر بەشەکانی مۆزەخانەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەکيان بەسەر كرده‌وه‌، کە تایبەتە بە هەڵگرتنی پاشماوەی تەقەمەنی، و بۆمبە چێندراوەکان و چەکە قورسەکان، کە لە سەردەمی جەنگی تیرۆریستانی داعش، لەلایەن یەکەی ئەندازەی هێزەکانی پشتیوانيی یەکه‌وه‌ دەستیان بەسەردا گیراوە و پووچەڵ کراونەتەوە، ياخود لە کاتی پاککردنەوەی ڕێگه‌ و پاککردنەوەی تونێل و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان کەوتوونەتە دەست فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک.