Skip to the content

لیوای سی و دووی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی هۆشیاری سازکرد

 ڕۆژی چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی لیوای ٣٢ی پیادە، زنجیرەیەک سیمیناری هۆشیارییان بۆ فەوجەکانی سەر بە لیوا سازکرد.
مەبەستی سیمینارەکان، بەرزکردنەوەی ئینتیمای نیشتمانی، گەیاندنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، سەبارەت بە قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەفسەر و پێشمەرگە بە جلی سەربازی بوو، هەروەها قەدەغەکردنی دانانی پەڕە و هەژمار (پەیج و ئەکاونت) بە ناوی یەکە سەربازییەکانی پێشمەرگە و هاوکات نەهێشتنی ئەو پەیج و ئەکاونتانەی، کە پێشتر بە ناوی یەکە سەربازییەکانەوە دانراون.