لە بەشی تەکنەلۆژیا و زمانەکان تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەنجام درا

ڕۆژى چوارشهممه ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥، ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایشی ئەمهریکا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسولخانەی گشتيی ئەو وڵاته لە هەولێر و بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، لە بەشی تەکنەلۆژیا و زمانەکانى بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی، تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی (ECL) بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەت ئەنجام دا.
شایەنی باسە، ئەو تاقیکردنەوانە لەلایەن وڵاتی ئەمهریکا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوەی توانای ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕووی فێربوونی زمانەکان ديارى بكرێت، تاوەکوو لە داهاتوودا بەشداريی لەو خولانەدا بکەن، کە لە دەرەوی هەرێم بەڕێوە دەچن.