Skip to the content

لە فیرقەی سێی پياده‌ى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ خولێکی فریاگوزاريی سەرەتایی هات

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ى شوباتى ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی سێی پیادە، کۆتایی بە خولێکی فریاگوزاريی سەرەتایی هات، كه‌ بۆ کارمەندانی تەندروستيی یەکەکانی سەر بە فيرقه‌كه‌ كرابووه‌وه‌.
خولەکە لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەشی پزیشکيی فیرقەوە ڕێکخرابوو و ماوەی سێ ڕۆژى خاياند، بەشداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا.