لە فیرقەی سێی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی پێگەیاندنی ئەفسەران کۆتایی هات

ڕۆژى يهكشهممه ٢ی شوباتی ٢٠٢٥، لە بارەگهی فیرقەی سێی پیادە، کۆتایی بە خولێکی پێگەیاندنی ئەفسەران هات، کە بۆ ژمارەیەک ئەفسەری فیرقەكه ڕێکخرابوو.
خولهكه ماوەی ده ڕۆژ بەردەوام بوو، كه ژمارەیەک ئەفسەری فیرقەی سێی پیادە بەشداربوون، تیایدا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانیان خوێند و
مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، لە کۆتاییشدا بڕوانامە بە شداربووان بهخشرا.