لە فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دوو خولی جیاواز کۆتاییان هات

ڕۆژى پێنجشهممه ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی يهكی پیادە، بە ئامادەبوونی فەرماندەی فیرقەكه، کۆتایی بە خولی (ڕاهێنان و فێرکردنی مەشق) و خولی (قارەمانانی جەنگ) هات.
خولی ڕاهێنان و فێرکردنی مەشق، ١٤ ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەک پێشمەرگە لە بەشەکانی هەواڵگری و پزیشکی و دژەفڕۆکە بەشداربوون، بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی چەکی سووک و فریاگوزاريی سەرەتایی ئەنجام دا.
خولی (قارەمانانی جەنگ)يش، ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، بەشداربووان مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر نەخشە ئەنجام دا، دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ فیرقەی پێنجی پیادە و تیمی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.