لە فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولێکی گەیاندن هات

ڕۆژى پێنجشهممه ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، لە بارەگهی فیرقەی یەکی پیادە، کۆتایی بە خولێکی گەیاندن هات، کە بۆ ئەفسەر و کارمەندانی بەشی گەیاندنی یەکەکانی فیرقەكه کرابووەوە.
خولەکە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی بەشی گەیاندنی یەکەکانی سەر بە فیرقەی یەک بەشداربوون، بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانیان خوێند و مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، لەبارەی شێوازی بەکارهێنان و ئیشپێکردنی ئامێرەکانی پەیوەنديی سەربازی، لە کۆتاییدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.