لە فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک كۆتايى به خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات

ڕۆژى سێشهممه ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی يهك، خولێکی تایبەت بە ئەفسەرانی کەتیبەی ئەندازەیيی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی يهك کۆتایی هات.
لە گوتەیەکدا فەریق سیهاد بارزانی پیرۆزبایی لە ئەفسەرانی بەشداربووی خولەکە کرد و هیوای خواست، کە ئەو زانیارییانەی لەو خولەدا وەریان گرتووە لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکەکانیاندا بەکاریان بهێنن.
شایانی باسە، بهشداربووان لە خولەکەدا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، لە کۆتاییشدا بڕوانامەيان پێ بهخشرا.