لە لیوای بیست و یەکی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە چەند چالاکییەک بەڕێوەچوون

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، لە بارەگای لیوای ٢١ی پیادە، لەژێر چاودێریی فەرماندەی لیواکە، کۆتایی بە خولێکی فریاگوزاریی سەرەتایی هات، کە بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیوا و فەوجەکانی سەر بە لیواکە کرابووەوە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند. تیایدا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا.
هەروەها لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، زنجیرەیەک سیمیناری هۆشیاری، تایبەت بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوون، تیایدا ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی وەزارەتی پێشمەرگەیان بە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیوا و فەوجەکانی سەر بە لیوا گەیاند، سەبارەت بە خۆپاراستن لە خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی سەربازی و بارەگا و سەنگەرەکان.