Skip to the content

لە لیوای دوازدەی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی گەیاندن کۆتایی هات

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، لە بارەگای لیوای دوازدەی پیادە، کۆتایی بە خولێکی گەیاندن هات، کە بۆ پێشمەرگەکانی بەشی گەیاندنی لیواکە کرابووەوە.
خولەکە تایبەت بوو بە ئامێرە بێتەلەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی، لە جۆری گەڕۆک و جێگیر، خولەکە ماوەی حەوت ڕۆژی خایاند، تیایدا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانەکان ئەنجام دران، لە کۆتاییی خولەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.