Skip to the content

هێزەکانی پشتیوانيی دوو لە مانۆرێکی سەربازیدا چەکی قورس تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌

ڕۆژى چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتيی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان، فەرماندەی گشتيی هێزەکانی حه‌فتای پێشمەرگە، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمه‌ریکا و تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگه، لەژێر سەرپەرشتيی لیوا ڕوکن مەریوان محه‌مه‌د ئەمین، فەرماندەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی دوو، لە گۆڕەپانی مەشق و ڕاهێنانی فەرماندەیی، لە مانۆرێکی سەربازيی مۆدێرندا و بە چاودێريی هێزەکانی هاوپەیمانان لە تەقەکردنی ساڵانەدا، تەواوی چەکە قورسەکانیان بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە.
لەو مانۆرە سەربازییەدا، ژمارەیەک پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانيی دوو، دوای ماوەیەکی زۆر لە بەشداریکردنیان لە خولێکی مەشق و ڕاهێنان لەژێر سەرپەرشتيی تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پشتیوانيی دوو و بە هاوکاريی هێزەکانی هاوپەیمانان، توانیان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنان لەسەر جۆرەکانی چەکی قورس ئەنجام بدەن.