Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە چەند خولێکی جیاواز هێنا

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی عەمید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی و بەرپرسی بەشی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمەریکایی و ئەفسەران و تیمی مامۆستایان و ڕاهێنەرانی ئەمینتوم، لە میرەی گشتی ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی چەند خولێکی جیاواز بەڕێوەچوو.
لەو خولانەدا، ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی و لیواکانی سێ و دوازدەی ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە شێوەی پراکتیکی و زانستی مەشق و ڕاهێنانیان پێ کرا.
شایانی باسە، ئەم جۆرە خولانە لە چوارچێوەی بەرنامە و پرۆگرامێکی تایبەت لە ڕێگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە هاوکاری کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمەریکایی پێشکەشی پێشمەرگە دەکرێن، بۆ ئەوەی ئەزموون و شارەزاییی زیاتر وەربگرن.