بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە نێردەی خاچی سوور کرد
ڕۆژی دووشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لیوا ڕوکن محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە وڵدێ گابرییاڵ سۆژرۆن، بەرپرسی نێردەی نێونەتەوەییی خاچی سوور لە هەرێمی کوردستان و لوقمان ڕەشید کاکەیی، ڕاوێژکار بۆ هێزەکانی سەربازی و دەزگا ئەمنییەکان لە کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە هەرێمی کوردستان کرد.
لهو دیدارەدا، کە لیوا سەربەست جەباری، ڕاوێژکاری یاساییی وەزارەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ کرا لەبارەی ئاستی هەماهەنگیی نێوخۆیى و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەروەها ڕۆڵی کۆمیتەی نێونەتەوەییی خاچی سوور لە هەرێمی کوردستان لە هاوکاریکردن و مەشق پێکردنی هێزی پێشمەرگە لە بابەتەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی تازەدا.
لە کۆتاییدا، ههردوولا بۆچوون و پێشنیازیان لهبارهی چەند تەوەر و پرسێکی تایبەت بۆ شێوازی هەماهەنگیکردن لە ساڵی ٢٠٢٥ ئاڵوگۆڕ کرد.
بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان ئامادەییی وەزارەتی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی و هیوای خواست کە کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە هەرێمی کوردستان بەردەوامی بەکارەکانی بدات.