Skip to the content

تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام درا

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی کانوونی دووەمی ۲٠۲٥، ئۆفیسی هاریکاریی ئاسایشی ئەمەریکا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسولخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی، تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی (ECL)ی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا، کە تایبەت بوو بە بەشداربووانی خولەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ ساڵی ۲٠۲٥.