جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە پێشوازى له تيمێكى هاوپهيمانان كرد
ڕۆژى دووشهممه ۲۰ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لیوا ڕوکن ڕێبوار عەلی کەریم، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، پێشوازی لە تیمی هاوپەیمانان، بە سەرۆکایەتيی کۆڵۆنێل ئەندرێس و شاندێکی یاوەری کرد.
هەردوولا جەختیان لە گرنگی دامەزراندنی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل کردەوە، کە بە پرۆژەیەکی ستراتیژی، بۆ پێگەیاندنی کادیری سەربازيی پێشكهوتوو دادهندرێت. ههروهها گفتوگۆی چڕ لەسەر پلان و بەرنامەکانی خوێندنی سەربازی کرا کە بڕیارە لەم قوتابخانەیەدا پەیڕەو بکرێت. لە بەشێکی ديكهى کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی ساڵانەی مەشق و مەشقی فەرماندەی دەڤەر کرا.
لە کۆتایيی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لهبارەی کردنەوەی خولی ڕشتەکان، بۆ ئەفسەرانی تازەدەرچووی کۆلێژەکانی سەربازيی زاخۆ و قەڵاچۆلان كرا و تیمی هاوپەیمانان پشتگیری و پشتیوانيی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە دووپات کردەوە.