Skip to the content

خولی حەوتەمی پیادەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک کۆتایی هات

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی عه‌بدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان، سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک، لیوا روکن هۆشمەند حیدەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و ئەفسەرانی وەزارەت، لە گۆڕەپانی مەشق و ڕاهێنانی (کانی قڕژاڵە)ی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، کۆتایی بە خولی حەوتەمی پیادەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک هات.
لە ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولەکەدا، ژمارەیەک پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک ماوەی شەش هەفتە لەژێر سەرپەرشتیی تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا.
لە کۆتاییی ڕێوڕەسمەکەدا، ئامادەبووان لە نزیکەوە بینەری چەند نمایشێکی سەربازی بوون، کە لەلایەن پێشمەرگەکانی بەشداربووی خولەکە نمایش کران و بە کۆتاییهاتنی ئەم خولەش پێشمەرگەکانی بەشداربوو دەتوانن لە یەکەکانی خۆیان باشتر و تۆکمەتر خزمەت بکەن.