شاندێکی هاوپەیمانان سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووكیان کرد

ڕۆژى چوارشهممه ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، عهمید بارزان تاوەگۆزی، بەرپرسی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک، پێشوازی لە کاپتن لی، ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و شاندێکی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە كرا، لە ڕووی مەشق و ڕاهێنانەوە.
دواتر بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگهداربوون لە شێوازی بەڕێوەچوونی مەشق و ڕاهێنانەکان، مەیدانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووکیان بەسەرکردەوە.