Skip to the content

فەرماندەی لیوای ٢٢ی پیادە سه‌ردانى قه‌زاى كفرى كرد

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، عمید محه‌مه‌د تەپەدێیی، فەرماندەی لیوای ٢٢ی پیادە و ژمارەیەک ئەفسەری لیواکە، سەردانی قائیمقامیەتی قەزای کفرییان کرد و لەلایەن ساهر عه‌لی جاسم، قائیمقامی قەزاكه‌وه‌ پێشوازییان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگيی زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی ديكه‌ى ناوچەکە كرا، بە مەبەستی دابینکردنی سەقامگیريی زیاتر بۆ ناوچەکە و پاراستنی هاووڵاتيیان لە هەر هێرش و پەلامارێکی گرووپە تیرۆرستیيەکان.