كۆبوونه‌وه‌ى بهڕێوهبهرايهتيى پشكنينى گشتى بەڕێوەچوو
بە مەبەستی ئاگه‌داربوونى زياتر لە کاروباری پێشووتری بەڕێوەبەرایەتیيەکە و ڕێکخستنەوەی کاروبارەکان، ڕۆژى سێشه‌ممه ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لیوا عهبدولعهزير حه‌مید سه‌عید، بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی، لەگەڵ ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیيەکە کۆبووەوە.
لە سەرەتاى كۆبوونه‌وه‌كه عەمید روکن فەرهاد ڕەسوڵ، جێگری بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی، لە گوتەیەکدا کار و ئەرکەکانی ساڵانى ڕابردووی پشکنەرانی بەڕێوەبەرایەتیيەکەی خستەڕوو.
لای خۆیەوە لیوا عهبدولعهزير حه‌مید تیشکی خستە سەر گرنگیی پشکنینی یەکە سەربازییەکان، بە مەبەستی نەهێشتنی کەموکوڕییەکانیان، بە پێدانی ڕێنمایی و ڕێکاری نوێ بە یەکە سەربازییەکان، هەروەها ڕێکخستنەوەی ئەرک و کارەکانی پشکنەرانی بە گرنگ زانی.