لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک كۆتايى به دوو خولی مەشق و ڕاهێنان هات

ڕۆژى پێنجشهممه ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی بەرپرسی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک و کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیلۆ ئاندریۆتۆلا فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، خولی شەڕی ناوشاخ، كه بۆ پێشمەرگەکانی بارەگای فیرقەی سێ و لیواکانی حهفت و نۆزدهی پیادە، ههروهها خولی چەکی قەنناس كه بۆ بارەگای فیرقەی سێ و لیواکانی حهفت، دوازده و نۆزدهی پیادە كرابوونهوه، كۆتاييان هات.
ئەم خولانە، بە سەرپەرشتيی تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوون و ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوون، تیایدا بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا.
لە کۆتاییدا، تیمی ئیتاڵیا بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان چەندین کەلوپەل و پێداویستيی تایبەت بە مەشق و ڕاهێنانی شەڕی ناوشاخیان پێشکەش بە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کرد.