Skip to the content

لە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ECL ئەنجام درا

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٧ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایشی وڵاتی ئەمه‌ریکا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسولخانەی گشتيی ئه‌و وڵاته‌ لە هەولێر و بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکانى بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەت، تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ECL، بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەند ئەنجام درا.
شایەنی باسە، ئەو تاقیکردنەوانە لەلایەن وڵاتی ئەمه‌ریکا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوەی توانای ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەت دیاری بکرێت، لە ڕووی فێربوونی زمانەکان، تاوەکوو لە داهاتوودا بەشداريی لەو خولانەدا بکەن کە لە دەرەوی هەرێمى كوردستان بەڕێوە دەچن.