Skip to the content

لە لیوای بیست و شەشی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە زنجیرە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچوون

به‌ چاودێريی عه‌مید عه‌بدوڵڵا ساڵح، فەرماندەی لیوای ٢٦ی پیادە و بە ئامادەبوونی بەرپرسی بەشی هۆشیاريی لیوا، لە درێژەی سیمیناره‌كانى هۆشيارى، لەبارەی ڕاگەیاندن و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سیمینارێکی هۆشیاری بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەی فەوجەکانی يه‌ك و دوو و سێ بەڕێوەبرد.
لە سیمینارەکەدا، بابەتی خۆپاراستن لە خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان و قەدەغەکردنی دانانی په‌ڕه‌ و هه‌ژمار(پەیج و ئەکاونت) بە ناوی یەکە سەربازییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنەی پێشمەرگە و بارەگه‌ و سەنگەرەکان ڕوون کرانەوە، هەروەها ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی کە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە لەوبارەوە دەریکردوون، گەیەندرانە پێشمەرگەکان و بۆیان ڕوون کرایەوە.