Skip to the content

لە لیوای هەژدەی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچوو

بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی ئەفسەر و پێشمەرگەکان لەبارەی شێوازی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان، بەرپرسی بەشی هۆشیاريی فیرقەی يه‌كی پیادە لە لیوای ١٨ی پیادە، لەژێر چاودێريی فەرماندەی لیوا، سیمینارێکی هۆشیاری بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەی بارەگه‌ی لیوا و فەوجەکان بەڕێوەبرد.
لە سیمینارەکەدا، بابەتی خۆپاراستن لە خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان و قەدەغەکردنی دانانی په‌ڕه‌ و هه‌ژمار بە ناوی یەکە سەربازیيەکان و بڵاوکردنەوەی وێنەی پێشمەرگە و بارەگا و سەنگەرەکان خرانەڕوو.
هەر لە سیمینارەکەدا، ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی کە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە لەوبارەوە دەریکردوون و گشتاندنی بۆ کردوون، بۆ سەرجەم یەکە سەربازیيەکانی سەر بە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە گەیەندرانە پێشمەرگەکان و بۆیان ڕوون کرانەوە.