Skip to the content

لە لیوای چواری پیادە خولێکی مەشق و ڕاهێنان کۆتایی هات

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، لە بارەگای فەوجی سێی لیوای چواری پیادە کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات، کە تایبەت بوو بە شێوازی دانانی بازگە و هەڵسوکەوتی هێزە سەربازییەکان، لەگەڵ هاووڵاتیيانی مەدەنیدا، لە کاتی ئەرک و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا.
لە خولەکەدا ژمارەیەک پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای چواری پیادە بەشداربوون و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، کە تیایدا مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی شێوازی دانانی بازگە و خاڵی پشکنین و گەڕان و پشکنینی ئۆتۆمبێل و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ هاووڵاتیيان لە کاتی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا ئەنجام دا. شایانی باسە وانەکان لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی فەوجەکەوە دەگوترانەوە.