Skip to the content

مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزی پێشمەرگە بەردەوامن

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە لیوای چواری پیادە، کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات، کە بۆ پێشمەرگەکانی فەوجی سێی لیوای چواری پیادە کرابووەوە.
خولەکە تایبەت بوو بە چۆنییەتی دانانی بازگە، پاراستنی سەربازگەکان و بەرگریکردن لە بەرانبەر هێرش و پەلاماری دوژمن لە بارودۆخە جیاوازەکاندا و ماوەی سێ ڕۆژی خایاند. بەشداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا.