وەزیری کاروباری پێشمەرگە بارەگای فیرقەی چواری پیادەی بەسەر کردەوە

ڕۆژى چوارشەممە ٢٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥،شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، لەگەڵ ستیڤ بیتنەر، کونسـولی گشتیی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ گاڤین رایس، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایش لـە کونسولخانەی ئەمهریکا، ڕاوێژکارانی باڵای سەربازيی ئەمهریکا و ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمەرگە، بهشدارييان لـە مەراسیمی کردنەوەی چەند هۆڵێکی سەربازیی گرنگ و پێویست، بۆ بارەگای فیرقەی دووی پیادە كرد. کە لەلایەن ڕێکخراوی (سپریت)ی ئەمهریکاييههوه بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسولخانەی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان بنیات نراوە.
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە گوتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی کونسولخانە و ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمهریکا و هەموو ئەو ڕێکخراوانە دەکەین کە پاڵپشت و پشتیوانی بەردەوامی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی کوردستانن.
لە بەشێکی تری گوتەکهيدا، وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک ٤٧ـەمین سەرۆکی ئەمهریکا. ههروهها ڕايگهياند: ئومێد دەکەین هاریکاری و پاڵپشتییەکانی ئەمهریکا، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام و فراوانتر بن.
پاشان کونسولی گشتیی ئەمهریکا گوتەیەکی پێشکەش کرد و دڵخۆشيی خۆی به کردنەوەی ئەم هۆڵە گرنگ و پێویستانە بۆ پێشمەرگە دهربڕى و ڕایگەیاند: دڵخۆشین ئەمڕۆ لێرە ئامادەین بۆ کردنەوەی چەند هۆڵێکی سەربازی بۆ پێشمەرگە، کە لەلایەن ڕێکخراوی سپریتی ئەمهریکايى جێبەجێ کراوە، ئەمەش پەیامی بەردەوامی پاڵپشتییەکانی ئەمریکایە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.