زنجیرەيه‌ك سیمینارى هۆشيارى له‌باره‌ى به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌ڕێوه‌چوون

بە مەبەستی ئاگه‌داربوون و هۆشیارکردنەوەی ئەفسەر و پێشمەرگەکانى ليواى ٢٢ى پياده، لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لەلایەن بەرپرسی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی لیواكه‌وه، زنجیرەيه‌ك سیمینارى هۆشیاری، بۆ ئەفسەران و کارمەندانی لیواكه بەڕێوەچوو.
لە سیمینارەکاندا شێوازی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زیانەکانی خراپ بەکارهێنانيان ڕوون کرانەوە و جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كرايه‌وه کە بۆ پاراستنی ئاسایش و زانیاريی سەنگەرەکان و بارەگا سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە دەرکراون. هه‌روه‌ها جه‌خت له به‌كارنه‌هێنانى مۆبايلى زيره‌ك و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، له ئه‌ركى سه‌ربازيدا كرايه‌وه.