سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سپيريتى ئەمهريكايى کرد

ڕۆژى دووشهممه ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە زاک بازی، بەرپرسی هەرێميی ڕێکخراوی سپیریتى ئەمهريكايى و کۆڵۆنێڵ گیڤن ڕایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا کە لیوا ڕوکن محهمهد سهعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوو، باس لە کار و چالاکی و پاڵپشتیيەکانی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەمهریکا و ڕێکخراوی سپێرتی ئەمهريكاىى لە هەرێمی کورستان کرا.
بەرپرسی هەرێميی ڕێکخراوی سپیریت ئۆفی ئەمهريكايى جەختی لە گرنگيی کارەکانی ڕێکخراوەکە لە هەرێمی کوردستان کردەوە، ئەو هەماهەنگیيە هاوبەشەی لەگەڵ وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بەرز نرخاند و دووپاتی لە بەردەواميی کارەکانیان کردهوە.
سەرۆکی ئەرکان سوپاسی پاڵپشتیيەکانی ڕێکخراوەکەی کرد بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کە لە ماوەی پێشوودا پاڵپشتيی ئەنجامدانی ژمارەیەک پرۆژەیان کردووە لە وەزارەت، هەروەها هیوای بەردەواميی ئەو پاڵپشتی و هاوکارییانەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە خواست.