Skip to the content

فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ راب براندستێر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا. فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانانی بەرز نرخاند، لای خۆیشیەوە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان دووپاتی لەوە کردەوە کە هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.