Skip to the content

فەرماندەی لیوای چواردەی پیادە لەگەڵ ئەنجومەنی گوندەکانی سنووری کەندێناوە کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، عمید روکن علمی مزوری، فەرماندەی لیوای ١٤ی پیادە، لەگەڵ ئەنجومەن و ڕیشسپیی گوندەکانی کەندێناوەی سنووری مەخموور کۆبووەوە.
ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتری خەڵکی گوندەکان و هێزەکانی پێشمەرگە بوو، بە مەبەستی دابینکردنی ئارامی و سەقامگیریی زیاتر بۆ ناوچەکە.
لای خۆیانەوە خەڵکی گوندەکان بەگرنگییەوە لە کۆبوونەوەکەیان ڕوانی و ڕۆڵی پێشمەرگەیان لە سەقامگیریی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایش و سەروماڵی هاووڵاتییان بەرز نرخاند.