كۆبوونهوهى سهرجهم بەشهكانى ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی لیواکانی پیادە بهڕێوهچوو
ڕۆژى دووشهممه ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی لیوا عوسمان محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ بەرپرس و جێگری بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانيی ژمارەیەک لە لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوهچوو.
بەڕێوەبەری گشتی جەختی لە گرنگی ئەرکەکانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری کردەوە و داوای کرد بایەخی زیاتر بە بەرەوپێشبردنی پیشەییانەی ئەرکەکان و ڕێکخستنەوەی ستاف و باشترکردنی تواناکان بدرێت، لە بەشێکی ديكهى گوتەکەیدا هەڵوەستەی لەسەر دوا فەرمانی وەزارەت، سەبارەت بە مامەڵەکردنی میدیایی و بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەناو ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ئەفسەرانی هۆشیاری ڕاسپارد بەوردی چاودێريی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکان بکەن.
پاشان جێگری بەڕێوەبەر سەبارەت بە پێگە و میلاک و ڕۆڵی کاریگەری بەشەکانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لەناو یەکەکان چەندین ڕوونکردنەوە و ڕێنمایی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و داوای لە بەرپرس و جێگری بەرپرسی بەشی هۆشیاريی یەکەکان کرد هەوڵی زیاتر بدەن بۆ کاراترکردنی ئەرکەکان و بەرچاوخستنی زیاتری ڕۆڵی میدیا و هۆشیاريی نیشتمانی.