لیوای بیست و شەشی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی هۆشیاری له‌باره‌ى به‌كارهێنانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌ڕێوه‌برد

ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەرپرسی بەشی هۆشیاريی لیوای بيست و شه‌شى پیادە، به چاودێريى فەرماندەی لیواكه، سیمینارێکی هۆشیاری، بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەی فەوجەکان بەڕێوەبرد. له‌ژێر ڕۆشناييى بڕيار و ڕێنماييه‌كانى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه، بابه‌ته‌كانى خۆپاراستن له خراپبه‌كارهێنانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و دانانى په‌ڕه و هه‌ژمار (په‌يج و ئه‌كاونت) به ناوى يه‌كه سه‌ربازييه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى پێشمه‌رگه و باره‌گا و سه‌نگه‌ره‌كان خرانه‌ڕوو.