لیوای هەژدەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی ئەنجام دا
بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەهێشتنی مۆڵگە و جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکە، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی کانوونی
دووەمی ٢٠٢٥، لیوای ١٨ی پیادە لە سنووری چیای قەرەچوغ و دەشتی کەندێناوە، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە
سنووری چالاکییەکانی لیواکە ئەنجام دا. کە گومان دەکرا چەکدارانی داعش جموجۆڵیان هەبێت لەو ناوچانە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی ناوچە دیاریکراوەکان کێوماڵ کران و گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا.