Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی به‌ خولێکی پێگەیاندنی مامۆستایان هات

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر و پێشخستنی تواناکانی مامۆستایانی مەشقى بنكه‌كان، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، کۆتایی بە خولێکی تایبەت بە پێگەیاندنی مامۆستایانی مەشق هات.
خولەکە ماوەی دوو هەفتەی خایاند، تیایدا ژمارەیەک لە مامۆستایانی بنکەکانی مەشقی پیادەی سلێمانی، کەرکووک و دهۆک بەشدار بوون و بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکان دەگوترانەوە و مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام ده‌دا. لە کۆتاییشدا بڕوانامەی تایبەت بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربووی خولەکە.