Skip to the content

لە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆژەکانی چاکسازی تاووتوێ کران

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ۲۲ی کانوونی دووەمی ۲٠۲٥، عه‌مید شاخەوان سەلام، بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانی پرۆژەکانی چاکسازی، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ براندستێر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، دوایین بەرەوپێشچوونەکانی قۆناغەکانی پرۆسەی چاکسازيی وەزارەت ڕوون کرایەوە و گفتوگۆ لەبارەی گرنگی هەبوونی فەرماندەييی دەڤەرەکان كرا و جەختیان لە دروستکردنیان كرده‌وه‌.
لە تەوەرێکی ديكه‌دا دووپاتیان لە گرنگی دروستکردنی فیرقەکان و بەردەوامی پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی ۷٠ و ۸٠ لە چوارچێوەی وەزارەتى كاروبارى پێشمه‌گه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کردەوە.