لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمیناری "ئۆپەراسیۆنی زانیاری" بەڕێوەچوو

ڕۆژى يهكشهممه ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سیمیناری "ئۆپەراسيۆنی زانیاری"، لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیيەکانی مەشق و حەرەکات و سەنتەری ئۆپەراسیۆن ئەنجام درا.
بابەتی سمینارەکە لەلایەن نەقیب کارۆلین، ڕاوێژکاری ئۆپەراسیۆنی زانیاری لە هێزی هاوپەیمانان و شارەزای شیکردنەوەی هەواڵ و زانیاری پێشکەش کرا و لهبارهى چهمكى ئۆپهراسيۆنى زانيارىيهوه گوتى: پرۆسەیەکە بەکاردێت بۆ شيکارکردن، پلاندانان، هەڵسەنگاندن و تێکەڵکردنی چالاکیيەکانی زانيارى، بە مەبەستى بەدەستهێنانی کاريگەريى پێويست بۆ زانینی تواناکانى دوژمن و لایەنی بە ئامانجگيراو، یان بۆ گەیشتن بە زانیارییە خوازراوەکان.
پاشان باسی جۆر و شێوازەکان، هۆکار و ئاراستە و ئامانجە جیاوازەکانی ئۆپەراسیۆنی زانیاری کرد، ئاماژەی بەوە دا کە: پلاندان و هەڵسەنگاندن لە گشت دۆخەکانی ئۆپەراسیۆندا ڕۆڵی سەرەکیيان هەیە، هەروها ڕوونیکردەوە کە ئەم پرۆسەیە دەکرێت یاسایی یان نایاسایی، ئاشکرا یان نهێنی بێت، هەروەها پێوەر و میکانیزمەکانیشی شیکردەوە کە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنەکەی لەسەر ئامادە و جێبەجێ دەکرێت.
لیوا عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان، ئاماژهى بۆ ئهوه كرد كه ئۆپەراسیۆنی زانیاری بووەتە چەمکێکی زیندووی کاریگەر، بە تایبەتی لە بواری سەربازیدا و گرنگە بایەخی پێ بدرێت.