لە فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولێکی گەیاندن هات

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی یەکی پیادە، بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی بارەگای فیرقەی یەک و پێنجی پیادە، کۆتایی بە خولێکی گەیاندن هات، کە بۆ ژمارەیەک کارمەندی فیرقەی پێنجی پیادە کرابووەوە.
خولەکە لەژێر چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو، بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا بەشداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانیان خوێند و مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر ئامێرەکانی گەیاندن ئەنجام دا، لە کۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربووان بەخشرا.