Skip to the content

لە لیوای بیست و یەکی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمیناری هۆشیاری بەڕێوەچوو

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، لە بارەگای لیوای ٢١ی پیادە، بەشی هۆشیاريی نیشتمانيی لیوا، سیمینارێکی هۆشیاری لەبارەی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان، بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیوا و فەوجەکانى لیواكه‌ بەڕێوەبرد.
ناوەرۆکی سیمینارەکە تایبەت بوو بە گەیاندنی ئەو ڕێنماییانەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە لەبارەی مەترسیيەکانی خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا سەربازییەکان و قەدەغەکردنی دانانی په‌ڕه‌ و هه‌ژمار (پەیج و ئەکاونت) بە ناوی یەکە سەربازییەکانەوە.