لە لیوای چواری پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمیناری هۆشیاری بەڕێوەچوو

ڕۆژى پێنجشهممه ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە بارەگای لیوای چواری پیادە، کۆتایی بە زنجیرەیەک سیمیناری هۆشیاری هات، کە تایبەت بوو بە ئینتیمای نیشتمانی و ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان، كه لەلایەن بەشی هۆشیاريی نیشتمانيی لیواكهوه، بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیوا و فەوجەکان ڕێکخرابوو.
سیمینارەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا باس لە ئینتیمای نیشتمانی و بەرزيی مۆڕاڵی هێزەکانی پێشمەرگە کرا، هەروەها ڕێنماییهكانى وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە لەبارەی مەترسیيەکانی خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا سەربازییەکان و قەدەغەکردنی دانانی پەیج و ئەکاونت بەناوی یەکە سەربازیەکانەوە گەیەندران.